لە 24 کاتژمێردا 500 منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی نەخۆشخانە منداڵان


Dec 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە هەر 24 کاتژمێرێکدا 500 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری دەکەن و بە پێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەکە، 50یان داخڵ دەکرێن.

 پشدەر عەبدوڵا،بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید لەسلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە حاڵەتەکانی پەتا زیادیان کردووە.

وتیشی: بە گشتی ئەو پەتایەی ئەمساڵ هەیە سووکترە لەوەی زستانی ساڵی رابردوو، بەڵام ئەو منداڵانەی نەخۆشیی دیکەی وەک سی و دڵ و هەناسەدانیان هەیە قورستر دەیگرن و پێویستیان بە مانەوە و چاودێری هەیە.

هێمای بەوەشکرد: نەخۆشخانەکە بەشی چاودێریی چری هەیە و ئەو منداڵانەی پێویستیان بێت لەوێدا دەخەوێندرێن.

کامەران کەریم