ڕونكرده‌وه‌یه‌ك لەبارەی كه‌م بونه‌وه‌ی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان
(0) /
زایەڵە - ڕونكرده‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیانه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌م بونه‌وه‌ی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان
کارەبای گەرمیان ڕوون کردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تیداهاتووە: ١ / به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی سه‌رماودابه‌زینی پله‌كانی گه رماوه خواست له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ دوو به‌رامبه‌ری پێش هاتنی شه‌پۆلی سه‌رماوه به‌جۆرێك خواست له ( ١٠٠ )مێگاواته‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ سه‌روو ( ٢٠٠ )مێگاوات له‌كاتێكدا ( ٨٠ بۆ ٨٥)مێگاوات كاره‌با به‌رگه‌رمیان ده‌كه‌وێت بۆدابه‌شكردنی به‌سه‌رهاوبه‌شانی سنووری گه‌رمیاندا .
٢ /به‌له‌به‌رچاوگرتنی گه‌رمای گه‌رمیان له‌مانگه‌كانی ( ٨,٧,٦)وه‌رزی هاویندا وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕی ( ١٥ )مێگاوات كاره‌با زیاتر به‌گه‌رمیان ده‌دات له‌وبڕه‌كاره‌بایه‌ی كه‌به‌ركه‌وته‌ی گه‌رمیانه له‌به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌مانگه‌كانی (١٢,١١)ئه‌بڕه‌كاره‌بایه له‌گه‌رمیان وه‌رده‌گیرێته‌وه ده‌درێته‌وه به‌وناوچانه‌ی له‌مانگه‌كانی(٨,٧,٦ ) ئه‌وبڕه‌كاره‌بایان بۆگه‌رمیان لێوه‌رده‌گیرێت .
٣ /له‌ساڵی نوێداو له ٢٠٢٤/١/١ ڕێژه‌ی گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێته‌وه باروودۆخی ئاسایی خۆی كه ( ٤.٧% )ئه‌وبڕه‌كاره‌بایه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌رهاوبه‌شانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان بۆیه ده‌توانین كاره‌بای نیشتیمانی له‌ئێستا زیاتر به‌هاوبه‌شانی سنوری گه‌رمیان بده‌ین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: