پێدانەوەی پاسپۆرت بە هاوڵاتییان لە هەڵەبجە راگیرا
(0) /
زایەڵە - بەھۆی نەمانی ھێڵی نێوان سێرڤەری پاسپۆرتی هەڵەبجە لەگەڵ بەغداد، پێدانەوەی پاسپۆرت بە هاوڵاتییان راگیرا
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق و قەزای شارەزوور دەکەینەوە بەھۆی نەمانی ھێڵی نێوان سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سێرڤەری بەغداد ئەمڕۆ بەشی پێدانەوەمان کارانابێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: بەوهۆیەوە ناتوانرێت ئەمڕۆ پاسپۆرت بە ھاوڵاتییان بدرێتەوە، لە ئەگەری چاکبوونی ھێڵدا هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: