پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌غداد بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
(0) /
زایەڵە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ولێر و به‌غداد ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێكی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست نه‌بێت، به‌هه‌مان رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێش‌و بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت.
کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناردنی پاره بۆ هه‌رێم بنێردرێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌وا به‌هۆی بونی هاوسۆزیی بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم و له چاوێكی مرۆڤانه‌وه بڕیاری ئه‌رێنی لێده‌درێت و پاره ده‌نێردرێت, جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێگه نادات بۆشایی نه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست ببێت.
وتیشی: ئه‌م بڕی 700 ملیاره‌كه‌ی كه بڕیاره بنێردرێت، په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداده‌وه كه ئایا ئه‌م بڕه بۆ موچه‌ی مانگی 10 ده‌بێت یاخود مانگی 1ـی ساڵی 2024، به‌ڵام به وته‌ی كاروان یاروه‌یس مافی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه كه ناردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌واوكه‌ری موچه‌ی ساڵی 2023 بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: