لەسلێمانی سزادانی شۆفێرانی تەکسی دەست پێدەکات
(0) /
زایەڵە - لە سلێمانی سزادانی شۆفێرانی تەکسی دەست پێدەکات.
ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئەو بڕیارەی لە ماوەی پێشوودا بۆ تەكسییەكان دەركراوە لە 1ی 1ی 2024ەوە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەكرێت كە لۆگۆیان وەرنەرگرتووە، بەڵام ئەم چەند رۆژەی كە پشووە بەبۆنەی ساڵی نوێوە چاوەڕواندەكرێت ئەو چەند رۆژە قەرەبوویان بۆ بكرێتەوە لە هەمانكاتدا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە بكرێت كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە سلێمانی 28 هەزار ئۆتۆمبێلی تەكسی هەیە و تائێستا 15350 ئۆتۆمبێلی تەكسی لۆگۆی بۆ وەرگیراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: