شەپۆلێکی بەفر و بارانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر و باران کوردستان کەشناسی زستان سەرما


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە:  لەماوەی هەفتەیەی داهاتودا بەهۆی سیستەمێکی نزمە پەستانی ئایسلەندی باکوری زەریای ئەتڵەسی درێژ بوونەوەی بۆ سەر خۆرئاوای ئەوروپاو ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاست و باکوری ئەوروپاو دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور کەشێکی تەواو تەڕو ئەرێنی و داباراناوی باران و بەفرو تەرزە و سەرماو سۆڵە بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازه کانی ئەوروپا دەگرێتەوە ئەو سیستەمە لەگەڵ ناوچەکانی ئێمە پێچەوانەیە و تاوەکو لەوێ بەو شێوەیە بێ و باش بێت لای خۆمان کەشەکە وشک دەبێت جۆرێک لەسەقامگیری بەخۆوە دەبینێ و هۆکارە بۆ مانەوەی بەرزە پەستان لەسەر ناوچەکانمان بەرزە پەستان وەکو دیوارێک ڕێگری دەکات لەهاتنی شەپۆلە باشە دەریایەکان و ڕەخساندنی کەشی تەڕو داباراناوی و ئەرێنی.

وتیشی: هەروەها لەهەفتەی کۆتایی مانگی یەکەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی بەهۆی لاواز بوونو کشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا دوبارە دۆخێکی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەرێتەوە ناوچەکانی هەرێم و  لەهەفتەی دووەم و تاناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەپێی ئاماژەکانی ئێستا بارستە هەوایەکی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەرکەوتوە کەجێگیر بێ بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەکەوێتەوە تەنانەت بۆ سەنتەرەکانیش.

کامەران کەریم