​ وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون درێژ دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکەی نیشتەجێ بوون دانا عەبدولکەریم


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ دەکرێتەوە. 
بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تاوەکو ٢٠٢٤/٢/١ درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە. 
رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، کە زیاتر لەنۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
کامەران کەریم