بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا
(0) /
زایەڵە - عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی چارەسەر و هەنگاوە كردارییەكانی بە مامۆستایانی ناڕازی داوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە شاری بەغداد نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و چوار داواكاریی مامۆستایانیان خستووەتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خواست و داواكاریی مووچەخۆران و كوردستانیان بەڕوونی گەیاندە سەرۆك وەزیران لەگەڵ دیاریكردنی گرفتەكان و نەخشە ڕێگای چارەسەریان خستووەتەڕوو لەسەرووی هەمووی چارەسەری گرفتی مووچە و لەبەرامبەردا سەرۆك وەزیران بەڵێنی چارەسەر و هەنگاوە كردارییەكانی پێداون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: