سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: یاسای بودجه هه‌موار ده‌كه‌ین و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئاڵۆزی دارایی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر جیاده‌كه‌ینه‌وه
(0) /
زایەڵە - لەڕاگەیەنراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کەوێنەیەکی دەست زایەڵە کەوتووە هاتووە: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له نوێنه‌ری مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
گوێی له باسێكی گشتگیر گرت سه‌باره‌ت به دۆسته‌ی په‌روه‌رده له پارێزگاكانی هه‌رێم و گرنگترین ئه‌و به‌ربه‌ست و كێشانه‌ی كه روبه‌ڕووی فێركردن ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند حكومه‌ت به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌مواركردنی یاسای بودجه له‌پێناو جیاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی موچه‌ی له هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی دۆسیه‌ی دارایی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم.
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه بۆ به‌دیهێنانی به‌رده‌وامبوونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، حكومه‌ت دژی هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌ك نییه كه داوای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و زامنكردنی به‌رده‌وامبوون و سه‌قامگیری موچه بكات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: