دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی ئەمشەوی هەولێر روونکردنەوە دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە دژەتیرۆر هەولێر کوردستان


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە راگەیەندراوێکدا دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگە گەورەکەی ئەمشەوی گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر روونکردنەوە دەدات.
 
دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی دەنگە گەورەکەی هەولێرەوە رایگەیاند "ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023 دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاوکرایەوە کە لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر".
 
ئاماژە بەوەکراوە "لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوبارەوە".
 
ئەمشەو دەوروبەری کاتژمێر 8:00 لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر دەنگێکی گەورە بیسترا، بەهۆیەوە شوشەی چەند دوکان و ئۆتۆمبێلێکی گەڕەکەکە شکا.