سودانى، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی پەرەپێدانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی پەرەپێدانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی پلانە پەسەندکراوەکانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
بەڕێزیان پێداچوونەوەی بە پێشکەشکردنی کشتگیر کرد لە پێداویستییە گرنگەکانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکانمان و لایەنە جۆرایەتی و تەکنیکییە پێویستەکانی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پلانە پڕچەککردنە پەسەندکراوەکان کرا لەگەڵ گرنگترین پێداویستییەکانی نوێکردنەوە و پەرەپێدان و پلانەکانی ساڵی داهاتوو و تەرخانکردنی دارایی و سەرچاوە پێویستەکان بۆ دەستەبەرکردنی پڕچەککردن لەسەر هەموو ئاست و جۆرەکان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: