مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە باسی چاولێكەری و  لاساییكردنەوە و شوێنكەوتن دەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی پڕۆفیسۆر زانکۆ چاولێکەری لاسایی کردنەوە شوێنکەوتن دکتۆر ئاوات ئاغا


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پرۆفسیۆری یاریدەدەر دکتۆر ئاوات ئاغا مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  جۆرێكە لە ڕەفتار لاسایكەر یاخود چاولێكەر دەڕوانێتە رەفتاری كەسانی دیكە و دووبارەیاندەكاتەوە. ئەم ڕەفتارە دوو لایەنەیە واتە دەتوانرێت بۆ شتانێك بەكاربهێنرێت كە سودی هەیە و بۆ شتانێكیش كە زیانی هەیە یاخود نە سودی هەیە نە زیان. بۆ نمونە زانایانی بواری پەروەردە و فێركردن  لە بواری پەروەردە و فێركردن و ڕاهێنانی ئاژەڵان پشتی پێدەبەستن. 
وتیشی:  هەمیشە ئەوكەسەی لاسایی كەسانی دیكە دەكاتەوە ئەوی لە خۆی پێ باشترە هەروەك ئیبن خەلدون هۆكارەكەی دەخاتە ڕوو دەڵێت: كەسانی بەزیو حەزیان بە لاسایی و چاولێكەری كەسانی براوە و زاڵ و سەركەوتوو هەیە لە دروشم و جلوبەرگ و بۆنە و ئاهەنگەكان و جەژنەكانیان. هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە پێی وایە كە كەسەی زاڵ و براوە و سەركەوتو لە هەموو ڕوویەكەوە لەو پێشكەوتووترە بۆیە لە پێش ئەوەوەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە فەرمودەشدا هاتووە كە دەفەرموێت  ((لتتبعُنَّ سَنَنَ من كان قبلَكم، شبرًا بشبرٍ، وذراعًا بذراعٍ، حتى لو دخلوا جُحْرَ ضبٍّ تبعتُمُوهم))، صەحیحی بوخاری ژمارە 7320.ئەم فەرمودەیە باسی ئەوە دەكات كە مسوڵمانان توشی ئەو جۆرە لاسایكردنەوەو چاولێكەرییە دەبن و شوێنی دابونەریتی كەسان و گەلانی دیكە دەكەون، لەو شتانەی كە سودیان نییە یاخود زەرەر و زیانی هەیە تەنانەت ئەگەر ئەو گەل ونەتەوانە خۆیان بكەن بە لانەی (مارمارۆك) یش ئەمانیش خۆیانی پیادادەكەن. ئەوەی جێیی سەرنج و تێبینییە بۆچی چواندنی چاولێكەری و لاساییكردنەوە و شوێنكەوتن بە ڕێچكە و ڕێبازی ئەو جۆرە ئاژەڵە كراوە.
هێمای بەوەشکرد:  زانایانی بۆاری بایلۆجی دەڵێن ئەو ئاژەڵە تەمەنی دەگاتە نێوان شەست بۆ هەفتا ساڵ. ئەو لانەیەی تێیدا دەژی زۆر تەسك و پیسە و هەر ئاژەڵێك بچێنە ناوی لێی دەرباز نابێت؛ چونكە ئەوەندە پیس و بۆگەن هەر ئاژەڵێك بچێتە ناوی تیایدا مرداردەبێتەوە؛ هەروەها ئەوەندە تەسكە تەنها جێی خۆی دەبێتەوە تیایدا؛ یاخود تەنها یەك ڕێڕەو و دەرچەی هەیە بە پێچەوانەی ئاژەڵەكانی دیكە كە چەند دەرچە و ڕێڕەوێك لە لانەكانیاندا درووستدەكەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی لێیانەوە دەرباز بن كاتیك كە دوژمن هێرشیان بۆ دێنێت؛ بۆیە زۆر بە ئاسانی ڕاو دەكرین، ڕاوچییەكان ئاو دەكەنە هێلانەكەیانەوە بۆ ئەوەی بێنە دەرەوە بە ئاسانی ڕاویان بكەن.
کامەران کەریم