بەرپرسێکی باڵای حەماس لە بەیروت کوژرا

(0) / / جهان / زایەڵە حەماس ساڵح عاروری


Jan 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەمێک لەمەوبەر بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکەوە لە باشوری لوبنان جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس گیانی بەخت کرد.

ساڵح عاروری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی مەشرەفیەی لوبنان لەگەڵ دوو هاوکاری دیکەی بە درۆنێک کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستدا، بزوتنەوەی حەماس ئەوە هەواڵەی پشتڕاستکردوەتەوە.

ساڵح عاروری تەمەنی 58 ساڵ بوو، لە دەستەی دامەزرێنەری “کەتیبەکانی قەسام” بوو، هاوکات بە بەرپرسی پڕ چەککردنی ئەو کەتیبەیە دادەنرێت.

15 ساڵ لای ئیسرائیلیەکان زیندانی بووە، خێزاندارە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبارەی عاروری بڵاوکراوەتەوە خاوەنی دوو کچە.