سەنعا: بۆ دەستەبەریی ئاشتییەکی دادپەروەرانە ئامادەین

(0) / جهان


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی حکوومەتی رزگاری نەتەوەیی یەمەن پاش ڕەتکردنەوەی ئەوقسانەی باس لە پەیوەندی کێشەی یەمەن لە گەڵ ئێران دەکەن، جەختی کردەوە سەنعا ئامادەی دەستەبەریی ئاشتییەکی دادپەروەرانەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە:"ھشام شەرەف" وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن ئەمرۆ چوارشەمە لە وتوووێژ لە گەڵ کەناڵی"مەیادین" جەختی لە سەر ئامادەیی بۆ دەستەبەریی ئاشتییەکی دادپەروەرانە لەم وڵاتە کردەوە .
وتیشی: ئامانجە شاراوە و ڕاشکاوەکانی سعوودیا لە پەلاماردانی یەمەن شکستی خواردووە و سەنعا بە تەمایە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ڕێک و پێک بۆ وڵات دەستەبەر بکات.
 "ھشام شەرەف" لە بەشێکی تر لە وتەکانی ئاماژەی بە ئێران کرد و جەختی کردەوە :سەنعا بە چڕی ھەوڵەکان بۆ پەیوەندی دانی کێشەی یەمەن بە ئێرانەوە و بیانووی یارمەتی سەربازی تاران رەت دەکاتەوە.
ئەم وتانە لە کاتێکدا بڵاو بوونەتەوە کە سەرچاوەکانی ھەواڵ لەم حەوتوویەدا باسیان لە دانووستانی ناڕاستەوخۆی سەنعا و"مارتین گریفیتس" نوێنەری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن و ھاوکارە ئەمریکییە کەیلە مەسقەت سەبارەت بە ڕیکارەکانی دانانی ئاگربەست لە یەمەن کرد.