هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت ئاشکرا دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت ئابووری جیهان وزە


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە بە 75 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
 نرخی نەوت سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 70 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، دابەزینی گەورە لە بەهای پشکی کۆمپانیاکان و بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا کە رۆژی سێشەممە روویدا، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی نەوت دابەزێت.
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهۆی نیگەرانی لە پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە دەریای سوور و ناردنی کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی بۆ دەریای سوور، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت، نرخی نەوتی دابەزاندەوە.
 
کامەران کەریم