لە سنورى پێنجوێن ٣ هاووڵاتى دەستگیرکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی پێنجوێن ژینگە پۆلیسی دارستان


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن هەمیشەو بەبەردەوامى لە هەوڵ و ماندووبوندان لە پێناو ڕێگریکردن لە دیاردەکانى زیادەڕەوى و بیرلێدان بۆ ئەو مەبەستە توانیان دەست بگرن بەسەر ئامێرێکى بیرلێداندا لەجۆرى بەرینە ،لە سنورى  پێنجوێن گوندى (ئاڵیاوا )  بە هاوکارى ئاسایشى پێنجوێن دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە  هاوکات توانرا (٣) هاووڵاتى دەستگیربکرێت  .
ڕونیشیکردەوە: پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم