هاتووچۆی عێراق: ساڵی رابردوو نیوەی ئۆتۆمبێلەکانی عێراق غەرامەکراون

(0) / / عراق / زایەڵە هاتوچۆ عێراق غەرامە


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند:لە ساڵی 2023 بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار سەرپێچی لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق تۆمارکردووە، کە دەکایە نیوەی کۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان.
وتیشی: ساڵی رابردوو شەش هەزار و 900 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، ئەویش لە ئەنجامی پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ، داهاتی ئەو سەرپێچییانەش 462 ملیار دینار بووە، هەروەها لە ساڵی رابردوو 356 هەزار و 800 تابلۆی ئۆتۆمبێل دەرکراوە.
کامەران کەریم