خۆپیشاندانێکی فراوان دەستپێکرد و ڕێگایەکی سەرەکی داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆپیشاندان


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی ناحیەی خەلەکان خۆپیشاندانیان دەستیپێکردەوە و ڕێگەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکانیان لە نێوان دوکان و ڕانیە داخست.
 
 هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە داوای چاککردنی ڕێگەوبانەکان و چارەسەرکردنی گرفتی کەمیی کارەبا دەکەن.
 
دانیشووانی گوندەکانی خەلەکان خێمەیان هەڵداوە و شەوی ڕابردووش لەسەر ڕێگەکە مانەوە و جەختیش دەکەنەوە کە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکەیان نەهێنن.
 
کامەران کەریم