کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی تەم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان بەفر سەرما


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی سەرلەبەیانییەکەی تەم دەبێت و لە درەنگی شەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. 
 
 بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 03-01-2024، رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بە شێوەیەکى گشتى ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت لەگەڵ بوونى تەمێکى سووک لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان.
 
بەپێی پیشبینییەکانی بەشی کەشناسی، سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور و لەکاتەکانی بەیانی زوودا تەم دەبێت و پاشان بۆ هەورى تەواو دەگۆرێت و لە درەنگی شەودا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان نمەباران و لە لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەم دەبێت، بە تایبەت شاخە بەرزە سنوورییەکان.
 
رۆژی سێشەممە 02-01-2024، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێنجشەممە لەسەر هەینی پێشبینی شەپۆلێکی بارانی مامناوەند دەکرێت و شەپۆلەکە لە ناوچە شاخاوییەکان و لە هەندێک سەنتەری شارەکانیش بەفری لەگەڵدا دەبێت."
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزی
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى