گواستنەوەی ٤٠ تیرۆریستی داعش بۆ بنکەیەکی ئەمریکی لە باکووری خورھەڵاتی سوریا

(0) / جهان


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ھەواڵنێری فەرمی سووریا ھەواڵی ڕاگواستنی ٤٠ تیرۆریستی داعشی لە گرتووخانەی الھول لە لایەن ئەمریکاوە بۆ مەقەڕێکی خۆیان لە باشووری حەسەکەوە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ھەواڵنیێری فەرمی سووریا (سانا) نووسیویەتی: ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا دەیان تیرۆریستی داعشیان لە گرتووخانەی الھول لە خۆرھەڵاتی شاری حەسەکە بۆ بنکەی نایاسایی خۆیان لە شاری الشدادی لە نێزیک شاری حەسەکە گواستەوە.

سانا لە زاری سەرچاوە ناوچەییەکانەوە نووسیویەتی: سێ فڕۆکەی سەربازی داگیرکەرانی ئەمریکی لە گەڵ سێ فرۆکەی شەڕکەر شەوی ڕابردوو لە بنکەی الشدادی نیشتنەوە کە ٤٠ تیرۆریستی داعشیان تێدا بوو . ئەم تیرۆریستانە لە زیندانی الھول کە لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی کوردی دیموکراتی سوریا ناسراو بە  قەسەدەیە بۆ ئەم بنکەیە ڕاگوێزرانەوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوانە لە نێوان تیرۆریستە ڕاگوێزراوەکان دوو تیرۆریستی عێراقیش دەبینرێن کە یەکێکیان "زیاد ادریس"ناسراو بە "ابوسیف العراقی" لە دایک بووی ١٩٨٠ یە و بەرپرسی"الحسبە"ی داعش لە مووسڵ بووە و ئەویتریش " نجدت مسعود رزا" لە دایک بووی ١٩٧٩ ناسراو بە "ابی بکرالفراتی " یە، کە بەرپرسی ھێرش بۆ سەر"دیرالزور" بوو. تاکوو ئێستە ڕاپۆرت گەلێکی جۆراوجۆر لە بارەی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا بۆ عێراق و پێچەوانەی بڵاو بووەتەوە کە دواترینیان بۆ چەن حەوتووی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.