زانکۆی گەرمیان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد
(0)
زانکۆی گەرمیان ژمارەیەک بڕیاری هاوپێوەند بە تاقیکردنەوەی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و چەند پرسێکی دیکە دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بە شێوەی خوارەوەیە:
پاڵپشت بە گشتاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٢٢٧) لە (٣١—٣—٢٠٢١ ) و لە بەر رۆشنایی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و بە رەچاوکردنی تایبەتمەندی زانکۆکان، ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان، بڕیاری دا :
١- تاقیکردنەوەی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە کاتی خۆیان و لەناو کەمپی زانکۆدا ئەنجام دەدرێن .
٢- پراکتیزەکردن ( تطبیق) ی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی کۆلێجە پەروەردەییەکان لە کاتی خۆی و لەناو کەمپی زانکۆدا ئەنجام دەدرێن .
٣- وانەو بابەتە تیۆرییەکانی خوێندن بۆ خوێندکارانی قۆناغی بەرایی (بەکالۆریۆس) تا بەرواری ١٠-٤-٢٠٢١ بەشێوەی (ئۆنلاین ) یا (ئەلکترۆنی ) دەوترێنەوە ، لە بەرامبەردا سەرجەم وانە پراکتیکی و کردارییەکان لە ناو کەمپی زانکۆدا دەخوێنرێن .
٤- وانەو بابەتەکانی خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا ) تا بەرواری ١٠-٤-٢٠٢١ ، بەشێوەی ئٔاوێتە (ناوکەمپ + ئۆنلاین) دەوترێنەوە .
٥- خولە جیاوازەکانی زانکۆ بەشێوەی ئاوێتە بەردەوام دەبن .
٦- دەوامی فەرمانبەران وەکو خۆی دەبێت ، جگە لە رۆژانی پێنجشەممان ، کە دەبێتە پشوو .
٧- بەشەناوخۆییەکان ، کافتریاکان ، بەپێی پێویستی پرۆسەی خوێندن و بە رەچاوکردنی رێکارە تەندروستییەکان دەخرێنە خزمەتی خوێندکاران .
٨- ئەم بڕیارانە ، خوێندنی بەیانیان و ئێوارانی زانکۆمان دەگرێتەوە .
بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵا لە کاتژمێر (٩) ی ئەمشەو ٣١—٣—٢٠٢١ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەو تا ١٠—٤—٢٠٢١ بەردەوام دەبێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: