نیازی هەورامانی:حاجی قاسم  دۆستی کورد بوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە نیازی هەورامانی حاجی قاسم


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مامۆستا نیازی هەورامانی کەسایەتی ئاینی لەهەرێمی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند: سەبارەت بەشەهید حاجی قاسم سڵێمانی ،ئەم پیاوە پیاوێکی گەورە بوو،دڵسۆزی عەقیدەو بیروباوەڕی خۆی بو، دۆستی کورد بوو، دۆستی خوالێخۆش بوجەنابی مام جەلال بو،لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش ڕۆڵێکی کاریگەری بینی.
ڕاشیگەیاند: من پێم وایە حاجی قاسمی سڵێمانی پیاوێکی گەورەبو،وە پیاوێکی قارەمان بو،دەستی ئەگەیشتە هەرشوێنێک کەمەزڵومێک زوڵمی لێ بکرایە چ لەعێراق چ لەسوریا چ لە لوبنان ئەیتوانی وەک پیاوێکی ئازا وچاونەترس خاوەنی مەبدەئو عەقیدەو بیروباوەڕ ئەیتوانی دەوری خۆی ببینێت.
وتیشی:لەساڵڕۆژی شەهیدبونی حاجی قاسم سڵاو بۆڕۆحی پاکی حاجی قاسم سڵاو بۆڕۆحی پاکی شەهیدان،بەدڵنیاییەوە تائەوکاتەی حاجی قاسم سڵێمانی لەژیان بوپەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وکۆماری ئیسلامی ئێران لەئاستێکی زۆر باش بو، دەورێکی باشی ئەبینی لەپەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، بەشەهید بونی ناوبراو هەموو پەیوەندیەکان بەرەو خراپی ڕۆیشتن، لەبەرئەوەی کاریگەری ئەو پیاوە وە دۆستایەتی ئەم پیاوە لەگەڵ قیادەی سیاسی کورد  لەهەموو ئاستەکان لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکان دەورو کاریگەریەکی گرنگ بوو وەلەکاتی  ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش یەکەمین قایدبوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆخۆی مەدانیەن توانی هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە بکا لەشەڕی ئازادکردنی مەخمورو خانەقین و جەلەولا و سەعدیە، توانی دەورێکی گەورە ببینێت،ئێمە سڵاوبۆڕۆحی پاکی ئەو سەرکردەیەو سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین.
کامەران کەریم