لەهەندێک ناوچەی هەرێم تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد
(0) /
زایەڵە - لە بەشێکی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد و لە بەشێکی دیکەشی بایکۆتە.
ئەمڕۆ لە خوێندنگەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد، بەڵام لە زۆربەی خوێندنگەکانی گەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتە و تاقیکردنەوەیان تێیدا بەڕێوەناچێت.
مامۆستایانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2023-2024ەوە نەچوونەتەوە بۆ خوێندنگەکان و جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەنەوە کە خۆیان لە دابەشکردنی مووچە، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژدا دەبیننەوە.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوامین لە بایکۆت تا ئەو کاتە داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن و باسیان لەوەشکرد کە "لە نزیکترین کاتدا ناڕەزایەتییەکان دەستپێدەکەینەوە و بە کردەیی هەموو میکانیزم و ڕێکارێکی جیاواز دەگرینە بەر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: