ژاپۆن باشترین لیگی باڵەی جیهان پێکدێنێت

(0) / / ورزش / زایەڵە ژاپۆن کوردستان بالە


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بەرپرسەکانی باڵەی ژاپۆن بەدوای ئیزننامەی پڕۆفشناڵن بۆ پێکهێنانی باشترین لیگی باڵەی جیهان.
 
باڵەی ژاپۆن بەدوای گۆڕانکارییەکی گەورەدایە لەسەر پێکهاتەی خۆی و بەرپرسەکانی ژاپۆن دەیانهەوێت لە وەرزی داهاتوودا، لیگێکی تەواو پڕۆفشناڵ پێکبهێنن.
 
لیگی V.Lesgue ژاپۆن پاش وهرگرتنی ئیزننامەی پڕۆفشناڵ بڕیارە بگۆڕدرێتەوە بۆ SV.League و لەگەڵ 14 تیپ کە هەر تیپ لە ماوەی وەرزی وەرزشیدا 44 یاری بەڕێوەدەبەن درێژە بە کاری خۆی ئەدات.
 
بەرپرسانی باڵەی ژاپۆن لەو باوەڕەدان کە بەهۆی ئەو گۆڕانکاریەوە لیگی باڵەی ئەوان. بێگومان دەبێتە باشترین لیگی پڕۆفشناڵی جیهان.
 
لە ئێستادا چەن یاریزانی بەناوبانگی جیهان بۆ لیگی باڵەی ژاپۆن یاری دەکەن لەوانە: بارتوژ کورک و دیمیتری موزرسکی.
 
کەژاڵ حەمیدی