گەشبینی بەشیر حەداد بە ناردنی پارەی هەرێم لە لایەن حکومەتى عێراقەوە

(0) / اقتصادی


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت؛ بە زۆرینەى دەنگ ماددەى(11)ى تایبەت بە پشکى هەرێم پەسەندکرا و لە ماوەى مانگێکدا حکومەتى عێراق پارە دەنێرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: دەستخۆشى لە هەموو ئەندامە کوردەکانى ئەنجومەنى نوێنەران دەکەم، ماوەیەکى دور و درێژ و ناخۆشیان بەڕێکرد و چەندین جار پڕۆژە یاساى بودجە دواکەوت.
دەشڵێت: ئەوەى جێگەى دڵخۆشیە پەسەندکردنى ماددەى(11)ى پڕۆژەکەیە کە تایبەت بە پشکى هەرێم و بە کۆى دەنگ پەسەندکرا.
ئاشکرایدەکات، پشکى کورد لە بودجەدا (12.67)ە، واتا لە نێوان نۆ بۆ دە ترلیۆن دینار و وەزارەتى دارایى دواى جێبەجێکردنى رێنماییەکان لە ماوەى مانگێکدا پارەى هەرێم دەنێرێت.
سەبارەت بە پەسەندکردنى کۆى پڕۆژە یاسەکەش، بەشیر حەداد وتى:"رێککەوتنى کۆنکرێتى کراوە لەسەر پڕۆژەکە رەنگە هەندێک گۆڕانکارى لەسەر هەندێ بڕگە بکرێت ئەوەى پەیوەندى بە پشکى پارێزگاکانەوە هەیە، بەڵام بەگشتى بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەکە پەسەند دەکرێت".
لە ئێستادا پڕۆژە یاساى بودجەى (2021) لە ئەنجومەنى نوێنەران دەنگى لەسەر دەدرێت و تائێستاش (18) ماددەى پڕۆژەکە پەسەندکراوە.