ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی لە کۆنسوڵخانەی ئێران بۆ پیرۆزبایی نەورۆز

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ھەڤاڵ ئەبووبەکر مەھدی شوشتەری


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوکتۆر ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی ١١ی نەورۆزی ١٤٠٠ی ھەتاوی بە ئامادەبوون لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، پیرۆزبایی نەورۆز و ساڵی نوێی لە مەھدی شوشتەری سەرکونسووڵ و ئەندامانی کۆنسوڵخانە و خەڵکی ئێران کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شوشتەریش لە بەرانبەردا بە ھەمان شێوە پیرۆزبایی جێژنی نەورۆزی لە پاریزگار و خەڵکی ھەرێمی کوردستان کرد. ھەروەھا لەم چاوپێکەوتنەدا باس لە گەشە و پتەو کردنی ھاوکاری ئابووری و بازرگانی و کولتووری نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
پارێزگاری سلێمانی ھەروەھا سەردانی سفرەی حەوت سینی ئێرانییەکانی کرد و لە گەڵ داب و نەریتی نەورۆزانەی ئەوان ئاشنا بوو.