بڕى ئەو پارەیە ئاشکرا کرا کە بۆ لەمەودوا بەغدا بۆ موچەى هەرێمى دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەنزین بەغدا پارە موچە هەولێر


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆبونەوەکانى شاندى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى عێراقدا بۆ چارەسەر کردنى کێشەى موچە و شایستە داراییەکان بەردەوامە، هەرێم سێ داواکارى سەرەکى خستۆتە بەردەست کە پێدەچێت بەلاى ناوەندەوە جێبەجێکردنى دوانیان قورس بێت، ئەوەى کە تایبەتە بە کێشەى کۆمپانیا نەوتیەکان و دانەوەى قەرزەکان بەقیست، بەڵام ئەندامێکى پێشووى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق زانیارى نوێتر لەبینەرەوە دەخاتەڕوو.

شێروان میرزائەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی:  لایەنە سیاسییەکانی عێراق وچوارچێوەی هەماهەنگی ئەمجارە جدین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و کۆدەنگییەکی سیاسی لەسەر ئەم دۆسیەیە هەیە.

وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی بودجە لەسەرەتای مانگی شوباتی داهاتوودا تەواو ببێت، چونکە دانیشتنی یەکەم ودووەم ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دەبێت کە پڕۆژە یاساکە لە 9 ی مانگی یەکدا دەگاتە پەرلەمان.

بەپێى وتەى ئەو ئەندامەى پێشووى لیژنەى دارایى پەرلەمان:حکومەتی عێراق ڕازی دەبێت بە دیاریکردنی بەشی مووچەی فەرمانبەران لەبودجەدا بەنزیکەی 750 بۆ 775 ملیار دینار، هەروەها ڕازی نابێت بەو بڕە پارەیەی کە هەرێم دەیەوێت 913 ملیار دینارە، چونکە حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت هەرێم لە داهاتی ناوخۆیی  خۆی مووچە تەواو بکات.

کامەران کەریم