جوتیار عادل: ئامانج لەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ڕوویدا نانەوەی پشێوییە

(0) / جهان


Apr 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەدا وتی: ئەوەی بەداخەوە لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند،  لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان  و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە.
ناوبراو گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە. چاوەڕوانى ئەوەشى هەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن.
کامەران کەریم