لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ژینگەپارێز بوونە قوربانی

(0) / / کردستان / زایەڵە ژینگەپارێز ڕووداوی هاتوچۆ کوردستان


Jan 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش روویدا و بەهۆیەوە دوو ژینگە پارێز گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند:  کاتژمێر 7:30 خولەک لەناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش نزیک مزگەوتی مەزن رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە رووداوەکەدا شەش ژینگە پارێز بریندابوون و بەهۆی سەختی برینەکەشیانەوە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
ژینگەپارێزکان کرێکاری کۆمپانیای MRF بوون و لە کاتی رووداوەکەدا بەڕێوەبوون بۆ سەر کارەکانیان.
کامەران کەریم