تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی پیاوانی ئێران گەیشتە بەحرەین

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران بەحرەین وەرزش تۆپی دەستی


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی پیاوانی پێران گەیشتە شاری مەنامێ، میوانداری پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا.
 
پاش کۆتاهاتنی پێشبڕکێیەکانی تورنومێنتی چوارلایەنەی موسکۆ و ئەنجامدانی دوو یاری بەرانبەر بە تیپەکانی بێلاڕووس و ڕووسیا و لاوانی ڕووسیا و بەدەستهێنانی پلەی دووهەمی ئەو تورنۆمێنتە تەدارەکاتیە، شەوی ڕابردوو کاروانی تیپی نیشتمانی ئێران بەشێوازی ڕاستەوخۆ لە شاری مۆسکۆوە گەیشتە بەحرەین، میوانداری بەڕێوەبردنی بیست و یەکمین خولی پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانێتی ئاسیا.
 
بیست و یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانێتی ئاسیا ڕۆژی پێنجشەمە 21ی مانگی بەفرانبار دەستپێدەکات و تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی وڵاتی ئێران لە یەکەمین دیداری خۆیدا دۆژی هەینی بەرانبەر بە نیوزلەند یاری دەکات.
 
 
کەژاڵ حەمیدی