تێكڕای نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ ساڵی 2024 دەگاتە 81 دۆلار

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت بازار ئابووری


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە راپۆرتێكدا بانكی نێودەوڵەتی پێشبینیكردووە:  نرخی نەوتی جیهانی لە ساڵی 2024 دابەزێت و بگاتە 81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و لە ساڵی 2025یش ببێتە 78 دۆلار.

بەپێی داتاكانی بانكی نێودەوڵەتی، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت لە ساڵی 2024دا 81 دۆلار دەبێت، لە كاتێكدا لە ساڵی 2023دا بە 83 دۆلار و یەك سەنت تۆماركراوە.

بانكی نێودەوڵەتی پێشبینیشدەكات بۆ ساڵی 2025 تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت 78 دۆلار بێت كە 6.4 دۆلار كەمترە لە چاو چاوەڕوانییەكانی پێشوو.

کامەران  کەریم