بەساڵاچووترین پاڵەوانی ئۆڵۆمپیک، جێژنی 103ساڵانی لەدایکبوونی خۆی گێڕا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک ئەگنێس کلتی


Jan 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەگنێس کلتی بەساڵاچووترین پاڵەوانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیک دەناسرێت کە چێژنی 103ساڵانی لەدایکبوونی خۆی گێڕا.

ئەو پاڵەوانی پێشووی مەجارستانیە لە لقی ورزشی ژیمناستیکدا چالاکی دەنواند، ناوبراو یەکەم نیشانی ئۆڵۆمپیکی خۆی لە ساڵەکانی 1952 و لە فەلاندا بەدەستهێنا، ناوبراو لەو پێشبڕکێیانەدا یەک نیشانی ئاڵتوون و یەک زێو و یەک زڕۆنزیشی بەدەستهێنا.
بەڵام ئەوپەڕی شاهکاری کلتی لەئۆڵۆمپیکی 1956ی مێلبۆرن ڕووی دا، کە تێدا 4 نیشانی ئاڵتوون و 2 نیشانی زێوی بەدەستهێنا.

شایانی باسە کە ئادام ئشمیت وەزیری وەرزشی مەجارستان بەشداری چێژنی لەدایکبوونی کلتی کردووە و گتویەتی" کلتی هەم سامان و دارایی نیشتمانی" ئێمەیە و هەمیش "نموونەیەکە بۆ پەیڕەوی کردن"

کەژاڵ حەمیدی