ئامادەكاری بۆ بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان

(0) / / کردستان / زایەڵە بەشەخۆراک مانگی ڕەمەزان


Jan 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی ئامادەكاری بۆ بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەكات و دەڵێت، چوار ماددەی نوێی تیادەبێت.

لوما هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ماددە خۆراكییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: كۆمپانیاكەیان دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە تایبەت بە بەشە خۆراكی مانگی رەمەزان. ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵانی رابردوو.

میدیای رەسمیی عێراق لە زاری ئەو بەڕێوەبەرەوە وتیشی: بەشە خۆراكەكە تایبەت دەبێت و چەند ماددەیەكی بۆ زیاددەكرێت وەك نیشاستە، شعریە، مەعكەرۆنی و ئاردی سفر، سەرەڕای ماددە خۆراكییە سەرەكییەكانی دیكە.

بەشە خۆراكەكە بۆ سەرجەم خێزانەكان دەبێت بەبێ جیاوازی، وەك ئەوەی لوما هاشم ئاماژەی پێدا و ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنەكەی لە سەرەتای مانگی رەمەزان و لەماوەی 10 رۆژدا دەبێت.

ئاشكراشیكرد: توێژی چاودێریی كۆمەڵایەتی بەشە خۆراكی بنەڕەتیی تایبەت بە خۆیان وەردەگرن، لەگەڵیشیدا بەشە خۆراكی رەمەزان.

کامەران کەریم