کاوە عەلی بۆ زایەڵە: بودجەی عێراق دوو خاڵی گرنگی بۆ هەڵەبجە تیایە

(0) / گفتگو


Apr 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە  ئاشکرایکرد، بودجەی عێراق پەسەند کرا، بەدەر لە شایستە داراییەکانی هەرێم و موچە و  بودجەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان و وەبەرهێنان کە دێتە هەرێم و بەسەر پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت، ئەگەر هەردوولا (هەرێم و بەغدا) پابەند بن،  چونکە ساڵانی رابردوو مەرجەکان زۆر ئاسانتر بوون و دەستکەوتەکان زۆر زیاتر بوون، بەڵام بەداخەوە پابەند نەبوون بەجێبەجێکردنی .هیوادارم ئەم ساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردن.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  بودجە دوو خاڵی گرنگی بۆ پارێزگای هەڵەبجە تێدایە:

یەکەم: بە هەوڵی بەرێزان (م احمد حاجی رەشید، د. جمال کوچر، کاک شیروان میرزا، کاک هوشیار عبدالله ) که ئەندامی لیژنەی دارایی بوون 15 ملیار دینار هاوشێوەی پارێزگاکانی تری هەرێم دانراوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ چەند پرۆژەیەکی پێویست، زۆر سوپاس و دەستخۆشیمان بۆیان کە بەردەوام لەگەڵمان لە پەیوەندیدا بوون، وە سوپاسی سەرجەم پەرلەمانتاران دەکەین کە پشتیوانیان بوون.

وتیشی، خاڵی دووەم: لەمادەی 68 بە سوپاسەوە بە هەوڵی بەرێز  د. مثنى امین  برگەی قەرەبووی هەڵەبجە دیاری کراوە  بەپێی یاسای دەزگای زیندانیە سیاسیەکان، و ساڵانە لە 2014 وە یاساکە  بەرکار بووە و جێبەجێ کراوە لە خوارووی عێراق تەنها هەڵەبجە سوودمەندمەند نەبووە.

ڕونیشیکردەوە، زۆر سوپاس بۆ سەرجەم فراکسیۆنەکان و سەرجەم پەرلەمانتاران کە زۆربەیان، هەوڵی باشیان داوە، و هەریەکەیان لەکاتی خۆیدا ئاماژەمان پێکردوون و لە ئایندەشدا بەرامبەر هەوڵەکان ئاماژەیان پێ دەکەین.

باسی لەوەشکرد، ئەو بەرێزانەی کە بەسوپاسەوە لە هەوڵی هێنانی تاقیگەی پشکنینن( مەوادی پشکنینی کۆرۆنا ) بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەرێزان ( کاک سەرکەوت شمس الدین و کاک دکتۆر غالب)، إنشاء الله بەرهەمی هەوڵەکانیان بەم نزیکانە لە هەڵەبجەش دەبینین وەک خۆیان پێیان راگەیاندوین.

کامەران کەریم