پەرلەمانتارێک: هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستە نەوتیەکان بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق
(0) /
زایەڵە - پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا ئاشکرای کرد؛ حکومەتی هەرێم ئامادەی دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستەکانی نەوت بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەبەغــدا، چاومانکەوت بەهەریەک لەبەڕێزان وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ و بریکارانی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و دابەشکردن، گفتوگۆمانکرد لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم، تێچووی دەرهێنـانی نەوت کێشەی سەرەکی نێوان هەردوو حکومەت بوو لە ئێستا لەیەکتێگەشتنی لەسەر دروست بووە، حکومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتیەکان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێداچونەوەی پێکرا بگەن بەڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت,حکومەتی هەرێمیش لەسەردانی کۆتا جاری ئامادەی دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستەکان ( ئینفۆیس) بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
وتیشی: حکومەتی عێراق دەیەوێت پشت بەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و موچەکانی بۆ ئەمساڵ دیاریبکات و بنێردرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی، هەروەهـا لە هەمواری یاسایی بودجە پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بکـات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: