دڵنیایی لە بەردەوامی هاتوچۆی دەریایی لە کەناڵی سوێس دەدرێت

(0) / / جهان / زایەڵە سویس بازرگانی


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکی دەسەتەی دەسەڵاتی کەناڵی سوێس رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵانە راست نییە کە باس لە راگرتنی هاتوچۆی دەریای لە کەناڵەکە دەکەن و هاتوچۆکردن بەردەوامە.
ئوسامە ڕەبیع سەرۆکی دەسەتەی دەسەڵاتی کەناڵی سوێس ئەوەی خستەڕوو:ئەو هەواڵانەی باس لە راگرتنی هاتوچۆی دەریای لە کەناڵەکە دەکەن بۆ ماوەیەکی کاتی لە ئەنجامی پێشهاتەکانی ناوچەی باب ئەلمەندەب راست نین و هاتوچۆی لە هەردوو ئاڕاستەی کەناڵەکەدا بەردەوامە.
پێشتر لە میدیا جیهانی و میسڕییەکان بڵاوکرابووەوە کە بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی دەریای سوور بۆ ماوەیەکی کاتی رێگای هاتوچۆی کەناڵی سوێس داخراوە و هیچ کەشتییەک ناتوانێت هاتوچۆی تێدا بکات.
لەبارەی ژمارەی ئەو کەشتیانەی بە کەنالەکەدا تێپەڕیون ئوسامە ڕەبیع دەڵێت: هاتوچۆی کەشتییەکان سەلمێنەری ئەوە بوون کە هاتوچۆکردن بەردەوام بووە و ئەمڕۆ 44 کەشتی بە هەردوو ئاڕاستەکەدا گەشتیان کردووە.
کامەران کەریم