حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوەو هەمواری پشکی هەرێم دەخرێتە دەنگدانەوە

(0) / / عراق / زایەڵە حکومەتی عێراق پشکی هەرێم بودجە


Jan 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێشخرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باس له‌ تێبینی و داواكاریه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بكرێت له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 و هاوكات ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
 
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌فتانه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دەنگ بدرێت لەسەر په‌سه‌ندكردنی داواكاریه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان كه‌ په‌یوه‌ست به‌ یاسای بودجه‌ی 2024 پێشكه‌شی كردوه‌.
 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئەوەشی وتووە، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیداوه‌ هه‌وڵی جددی بدات بۆ هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 به‌ڵام داوای له‌ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم كردوه‌ له‌نێو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ شیعه‌ و سوننه‌كان كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرست بۆهه‌مواری پڕۆژه‌ یاساكه‌ دروستنه‌كرێت.
 
ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌ سه‌ر خه‌رجی حاکیمە و هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق مانگانه‌ له‌كاتی خۆیدا موچه‌ وه‌ربگرن، هاوكات بانكی ناوه‌ندی عێراق لقێكی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی موچه‌ بكات.
 
 
کامەران کەریم