سوپای پاسدارانی ئێران: بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی گروپە تیرۆریستییەکانی دژبەری ئێران بە ئامانج گیران

(0) / / کردستان / زایەڵە سوپای پاسداران هەولێر مووشەک تیرۆر


Jan 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرپرسارێتیی هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیێک لە باکووری عێراق و سووریای لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند؛ وەڵامدانەوەیەک بۆ تاوانە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانە بوو.
 
لەدوای ئەوەی چەند دەنگێکی گەورە لە هەولێر و دەوروبەری بیستران، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، "خەڵکی شەریف و قارەمانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە، بە پشتیوانی خودا، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ تاوانە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی دوژمنانی ئێران، بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی گروپە تیرۆریستییەکانی دژبەری ئێران درەنگانی ئەمشەو، لە هەندێک شوێنی ناوچەکە، بە مووشەکی دوورهاوێژ کرانە ئامانج."