فڕۆکەخانەی هەولێر چۆڵکرا و گەشتەکانی راگیران

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر فڕۆکەخانە درۆن مووشەک


Jan 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی هێرشەکانی ئەمشەوەوە فڕۆکەخانەی هەولێر چۆڵکراوە و گەشتەکانیشی راگیراون.

چاوگێک لە فرۆکەخانەی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بە شەش درۆنی بۆمرێژکراو هێرشکراوەتە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەهۆیەوە تەواوی گەشتەکانی فرۆکەخانەی هەولێر راگیران.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا فرۆکەخانەکە چۆڵکراوە و هیچ کەسیکی تێدا نەماوە بەهۆی دروستبوونی مەترسیەوە لەسەر فرۆکەخانەکە. دەشڵێت " تا ئێستا زیانەکان نەزاندراون".
هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان،  لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی هەولێرەوە تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە کە بگەڕێنەوە نەخۆشخانەکان و بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو ئامادەبن. 

بە گوێرەی زانیارییەکان، هەر یەک لە ناوچەکانی بەستورە، پیرمام، سەری رەش،مەلا عومەر و ناوچەی کۆرنوش و شەقڵاوە و بنەسڵاوە و مەسیف و خەلیفان لەلایەن چەند موشەکێکەوە بۆردوومان کراون.

بە پێێ زانیارییەکان، چەندین موشەکیش ئاڕاستەی ناوچەکانی سنوری هەولێر و کونسڵخانە و سەری ڕەش کراوە.