پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: بەدواداچون بۆکێشەی بەشێک لە هاوڵاتیان دەکەین
(0) /
زایەڵە - سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند:کێشەی زیاد کردنی منداڵی تازە لەدایک بوو بۆ سەر فورمی خۆراک چارەسەرکرا.پاش ئەوەی هاوڵاتیەکی زوور کێشەکانیان هێنایە لامان کە ماوەی ساڵێکە منداڵی تازە لەدایک بوو زیاد ناکریت بۆ سەر فورمی خۆراک.
ئەوپەرلەمانتارە وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ( ئەسیر غریری ) کۆبوەوە .پاش گفتوگۆیەکی زۆر کێشەی هاوڵاتیانمان خستە بەردەم بەڕێزیان لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریدا لەماوەی مانگێکدا ئەو کێشەیە و سەرجەم کێشەکانی دیکەی سەبارەت بەخۆراک لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق چارەسەربکات بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: