ئێران بوو بە ڕیکوردداری بەرهەمهێنانی نەوت لە ئۆپێکدا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئۆپێک نەوت ئێران وزە


Jan 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەپێی ئاماری وەزارەتی ئێنرجی ئەمریکا ئێران بە بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی 330 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا و لە ساڵی 2023ێدا ڕیکورداری بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنەری نەوتە لە نێوان ئەندامانی ئۆپێک لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا.

ئیدارەی زانیاریەکانی ئێنرجی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، نێوانەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی لە ساڵی زاینی ڕابردوودا بۆ هەر ڕۆژ 2 ملیۆن و 870 هەزار بەرمیل ڕاگەیاند.

بەپێی بەراوەردەکانی ئەو پێگەی هاوپەیوەند لەگەڵ وەزارەتی ئێنرجی ئەمریکا بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی 2023ێدا سەبارەت بە ساڵی پێشوو نزیک بە 330هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژدا بەرز بووەتەوە. ئێران لە ساڵەکانی 2022دا نێوانەی وەبەرهێنانی 2 ملیۆن و 540 هەزار بەمیل بووە لە هەر ڕۆژدا.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەرجەم وەبەرهێنانی نەوەی ئۆپێک لە ساڵی 2023ێدا سەبارەت بە ساڵی ڕابردوو 630هەزار بەرمیل دابەزیوە و گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 890 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژدا. ئۆپێک ساڵی پێشتر لەوە 27 ملیۆن و 520 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژدا بەرهەمهێنانی نەوتی بووە.

لەسەر بنەمای هەمان ڕاپۆرت وڵاتی ئێران، بەئەوەی کە گەمارۆە نایاسایەکانی ئەمریکا بەردەوام لەسەری بوونیان هەبوو، بەڵام لە نێوان هەموو ئەندامانی ئۆپێکدا بەردەوام وەکوو ڕیکوردداری بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 2023ێدا نێوی لێ دەبرێت.