لە روداوێکى هاتووچۆدا لەسەر رێگاى کەلار-دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - لە روداوێکى هاتووچۆدا لەسەر رێگاى کەلار-دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
هاتووچۆى گەرمیان بڵاویکردووەتەوە: بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆى پێکدادانى نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تۆیۆتا لە نزیک گوندى ئاوەخێرى چوار کەس کە سەرجەمیان سەرنشینى تۆیۆتاکە بون گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەیشى بریندار بوە.
هاتووچۆی گەرمیان دەشڵێت: زانیارییەکان تاوەکو ئێستا سەرەتایین و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان تایبەت بە هۆکارى روداوەکە دەستیپێکردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: