کەشناسی: وادەی دەست پێکردنی باران بارینی ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان بانە


Jan 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی:  چەند رۆژی داهاتوو تا رۆژی یەکشەممە، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە پێشبینیی بارانبارین دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەردوو رۆژەکە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق، کە پێشبینیی کەشوهەوای چوار رۆژ بڵاودەکاتەوە، رایگەیاندووە، چەند رۆژی داهاتوو تا رۆژی یەکشەممە کەشوهەوا لەناوچەکانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە لە شەودا باران دەبارێت لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

کامەران کەریم