نوێترین زانیارى سەبارەت بە دۆخى سزادراوانى بادینان لە زینداندا

(0) / جهان


Apr 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی سزادراوانی بادینانی لە زیندانى ئاسایش کردوە تا لە نزیکەوە ئاگاداری رەوش و داخوازییەکانیان بن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆمیۆ هەکارى سەرۆکى لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لە  کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دۆخی تەندروستی هەندێک لە زیندانییەکان باش بوو، بەڵام ئەوان زۆر گلەییان لە شوێنەکەیان هەبوو کە شوێنى مانەوەیان جێگای ٣٠ کەس دەبێت، بەڵام ١٣٠ کەسى تێدا بووە.
سەبارەت بە مانگرتنى زیندانییەکانیش سەرۆکى لیژنەکە باسى لەوە کرد،، هەندێک لە زیندانیانی بادینان بەهۆی سزادانیانەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ و هەندێکی دیکەیان بۆ ماوەی حەوت رۆژ مانیان لە نانخواردن گرتووە.
سەرۆکى لیژنەى مافی مرۆڤ روونیشیکردەوە، زیندانییەکان و لیژنەکەشیان هیوایان بە بڕیارەکانى دادگى تێهەڵچوونەوەیەو چاوەڕێی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە دەکەن تا رۆڵی خۆیان ببینن و کارەکانیان ئەنجامبدەن.