جامی نەتەوەکانی ئاسیا و سەرکەفتنی قەتەر وەکوو سەروونشین

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش قەتەر تۆپی پێ


Jan 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی قەتەر بە بردنەوە بەرانبەر بە تیپی تاجیکستان، سەرکەفتنی خۆی وەکوو سەروونشینی کۆڕی Aی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، سەلماند.

لە دووهەمین یاری خولی دووهەمی قۆناخی کۆڕی جامی نەتەوەکانی ئاسیا قەتەر و تاجیکستان پێکەوە کێبەرکێیان داوە. لەو یارییەدا تیپی قەتەر بە ڕاهێنەری تین تین مارکز بە ئاکامی یەک بەر 0 یارییەکەیان بردەوە و بە 6 سەرپشکەوە وەکوو سەرۆنشینی کۆڕی Aی دێتە ئەژمار.

لەو کۆڕەدا پاش قەتەر، چین بە 2 سەرپشکەوە لە پلەی دووهەمدا جێگیر بووە و تاجیکستان بە یەک سەرپشکەوە پێشتر لە لوبنان و لەسەر پلەی سێهەم جێگیر بووە.

کەژاڵ حەمیدی