مەرجی بەغدا بۆ ناردنی بەشە بودجەی سێ مانگی هەرێمی کوردستان

(0) / جهان


Apr 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی پشكی سێ مانگی ئەمساڵی هەرێم لەبەغداوە پەیوەستە بەوەی هەرێم بەپێی یاسای بودجە شایستەكانی ئەو مانگانە رادەستی بەغدا بكات. 

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەلێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی كەناڵی گەلی كوردستان وتی "ماددەی تایبەت بە هەرێم زۆر روونە، ئەگەر هەرێم بەتەواوی جێبەجێ بكات پشكەكەی دەنێردرێت، حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە ماددەكە جێبەجێ بكات". 

وتیشی: " بودجە بۆ تەواوی ئەمساڵە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێدەكرێت، حكومەتی هەرێم ئەگەر ئیستیحقاقی پێشووی رادەستی بەغدا بكات، دەتوانێت پشكی سێ مانگی رابردووش وەربگرێت". 

بە وتەی ئاڵا تاڵەبانی، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی حكومەتی هەرێمدایە، دوای ئەوەی حكومەت و پەرلەمانی عێراق لەبارەی پشكی هەرێمەوە لە بودجە ئەوەی لەسەریان بوو كردیان.