تۆمەتبارێك لە سەیدسادق دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێم کۆمەڵایەتی تۆمەتبار سەیدسادق


Jan 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2، داواكراو بووە.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:  دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2، گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیكردنی تۆمەتبار دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ز، ع، ق لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
کامەران کەریم