٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە دەستنیشان کرا
(0)
٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە دەستنیشان کرا.
بەپێی راگەیەنراوی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٤/١ی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناسراو بەcovid 19 لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەهەڵەبجە ٣٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە ٧ حاڵەتیان وەک توشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراوە.
بەتۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ٣١٣٩ کەس بەرزبوویەوە، ئەمەش لەکۆی ئەو پشکنینانەیە کە تا ئێستا لەشارەکە ئەنجامدراون و ژمارەیان ٧٧٩٣ پشکنینە و تائێستا ٢٩٧٢ تووشبوویان چاکبوونەتەوە ولەئێستادا ٢٤ تووشبوویان لەژێر چارەسەردایە .
بەداخەوە لەسەرەتای هاتنی کۆرۆناوە تائێستا ١٤٣ تووشبووی کۆرۆنا لەهەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: