سوپای پاسدارانی ئێران: ٤ راوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق شەهیدبوون
(0) /
زایەڵە - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: لە هێرشی ئەمڕۆی سەر شاری دیمەشقدا ٤ راوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامی و ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی سووریاش شەهیدبوون.
سوپای پاسداران لەو راگەیێنراوەدا هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی ئیسرائیل و دەڵێت، هێرشەکە بە فڕۆکە کراوە. دەشڵێت، دواتر زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کەناڵی سوپای پاسداران کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام بڵاویکردووەتەوە، لەو چوار کەسە، دووانیان فەرماندەی فەیلەقی قودسن بە ناوەکانی حاج سادق ئومیدزادە، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ کاروباری ئەمنی لەگەڵ جێگرەکەی بە ناوی حاج غوڵام موحەڕەم کوژراون.
پێشتر، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوو فەرماندەی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران شەهیدبوون.
تێبينيێك بنێرە: