پیاوی ساڵی ئاسیا لەگەڵ تیپی پێرسپۆلیسی ئێران ڕێککەوت؟
(0) /
زایەڵە ـــ هەواڵنێرێکی قەتەری هەواڵی لە واژۆی گرێبەستی بەرگریکاری قەتەری داوە لەگەڵ تیپی پێرسپۆلیسی ئێران.
"عەبدولکەریم حەسەن لەگەڵ پێرسپۆلیس ڕێککەوتوون و گرێبەستیان واژۆ کردوون" ئەمە هەواڵی عەبدولعەزیز بن عومەر، هەواڵنێری قەتەری بوو لەمەڕ گواستنەوەی بەرگریکاری نیشتمانی وڵاتی قەتەر بۆ یانەی ئێرانی.
عەبدولکەریم حەسەن بەرگریکاری پێشووی ئەلسەد و ئێستای ئەلجهرا لە ساڵەکانی 2018 خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای بەدەستهێنا، ناوبراو لەکارنامەی خویدا 133 یاری نیشتمانی هەیە و 15 گوڵیشی تۆمار کردووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: